رووداو دیجیتاڵ
شارەزایەکی بواری شەڕی رایدەگەیێنێت، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە هەولێر و سلێمانی "تا رادەیەک باش بووە"، بەڵام بەهۆی سەختیی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە چەند درۆنێک دزەیان کردووە. هەروەها ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی ئێران درۆنی (ئارەش 2)ـیان دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە، لە کاتێکدا رێژەی سەرکەوتنی درۆنە ئێرانییەکان لە بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیلدا تەنیا نزیکەی 10٪ـە.
رۆژی دووشەممە لە بووڵتەنی نیورۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هەوار جەلالەدین پێشكێشیکرد؛ فێدریکۆ بۆلساری، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئەورووپی (CEPA) باسی لە توانای سیستەمی بەرگریی هەرێمی کوردستان، جۆری ئەو درۆنانەی ئاراستەی کراون و هەروەها توانای درۆنەکانی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەکە کرد.
بەرگرییەکانی هەولێر و سلێمانی
سەبارەت بە توانای بەرگریی هەولێر و سلێمانی لە بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان، بۆلساری گوتی: "پێموایە تاڕادەیەک لەو کارەدا باش بوون، هەرچەندە لەو ئاستە باڵایەدا نەبووە کە بتوانێت رێگری لە هەموو جۆرە هێرشێک بکات و چەند درۆنێک توانیویانە دزە بکەن، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان."
ئەو شارەزایە هۆکاری دزەکردنی درۆنەکان بۆ تۆپۆگرافیا و شاخاوییبوونی ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە کە ئاستەنگ بۆ بینینی رادارەکان دروست دەکات و دەڵێت: "ئەمە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە نەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ زۆر لە وڵاتانی دیکەی کەنداویش، کە پێویستە هەستەوەری زیاتر، راداری باشتر و سیستەمی بەرپەرچدەرەوەی تۆکمەتر دابین بکرێت."
چ جۆرە درۆنێک دژی هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە؟
لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بۆلساری ئاشکرای کرد، چاودێریی جۆری چەکەکانیان کردووە و گوتی: "بینیمان چەند رۆژێک لەمەوبەر درۆنی ئارەش 2 لەلایەن هێزە زەوینییەکانی ئێرانەوە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێنرا."
هەروەها جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو درۆنانەی خودی ئێران بەکاریان دەهێنێت لەگەڵ ئەوانەی دەدرێنە گرووپە چەکدارەکانی عێراق و دەڵێت: "پاشکۆکانی ئێران لە عێراق بە شێوەیەکی گشتی درۆنی ئاست نزم بەکاردەهێنن، وەک شاهید 101 و 107 و سەمەد 2 کە ئەمانەش دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێنراون. ئەم جۆرانە مەودای فڕینیان کورتترە و کڵاوەی تەقەمەنییەکەیان بچووکترە (10 بۆ 20 کیلۆگرام). بەڵام ئێران خۆی درۆنی وەک شاهید 136 یان ئارەش 2 بەکاردەهێنێت کە کێشی تەقەمەنییەکەیان لە نێوان 70 بۆ 90 کیلۆگرامدایە و زیانیان زۆر گەورەترە."
تێپەڕاندنی ئاسمانی ئیسرائیل
لەبارەی توانای درۆنە ئێرانییەکان بۆ بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیل، لێکۆڵینڤانەکەی CEPA دەڵێت: "بەڵگەمان لەبەردەستدایە کە چەند درۆنێک ئاسمانی ئیسرائیلیان بەزاندووە... بەڵام بەگشتی دەتوانم بڵێم، رێژەی سەرکەوتنی ئەم درۆنانە لە بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیلدا زۆر بەرز نییە. پێدەچێت دەوروبەری 10٪ یان تەنانەت کەمتر لەوەش بێت."
سەبارەت بەوەی چۆن هەندێکجار درۆنەکان گومبەزی ئاسنین (Iron Dome) تێدەپەڕێنن، بۆلساری روونیکردەوە کە ئەمە تەنیا پەیوەندی بە تەکنەلۆجیاوە نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە "ژمارەی زۆری هێرشەکان، نەخشەی رێڕەوی فڕین و هاوئاهەنگیی هێرشەکان" وەک هەڵدانی درۆن و مووشەک لە یەک کاتدا بۆ سەرقاڵکردنی سیستەمەکە.
شارەزایەکەی بواری سەربازی ئاماژەی بە دەنگۆی تێچووی زۆری خستنەخوارەوەی درۆنێکی 20 هەزار دۆلاری بە مووشەکێکی ملیۆن دۆلاری کرد و گوتی: "مەرج نییە وا بێت. بەڵگەی پێویستمان نییە بیسەلمێنێت هەمیشە مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی زۆر گرانبەها بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەکارهێنرابێت." ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی کەنداو، ئیسرائیل و ئەمریکاش زۆرجار هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگییان بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەکارهێناوە.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ فێدریکۆ بۆلساری لێکۆلینڤان لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئەورووپی (CEPA)
رووداو: ئێوە لە شەڕی درۆندا پسپۆڕن، درۆنی ئێرانی تاوەکو چەند توانیویەتی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات یان بیانبەزێنێت؟
فێدریکۆ بۆلساری: بەڵگەمان لەبەردەستدایە کە چەند درۆنێک ئاسمانی ئیسرائیلیان بەزاندووە، نەک تەنیا ئەم جارە، بەڵکو لە هاوینی پاریش. هەرچەندە روون نییە کە ئایا ئەو درۆنانە لە خودی ئێرانەوە هەڵدراون یان لەلایەن هێزە پاشکۆکانی ئێران لە وڵاتانی دیکەی وەک لوبنان یان عێراقەوە هەڵدراون. بەڵام بەگشتی دەتوانم بڵێم، رێژەی سەرکەوتنی ئەم درۆنانە لە بەزاندنی ئاسمانی ئیسرائیلدا زۆر بەرز نییە. بەڵگەی ناتەواو هەیە و داتاکان تەواو نین، لانیکەم ئەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرایە. بەڵام دەتوانم بڵێم کاریگەریی درۆنەکان بەتایبەتی - لێرەدا باسی مووشەک ناکەم، بەڵکو درۆن - کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل زۆر بەرز نییە. پێدەچێت دەوروبەری 10٪ یان تەنانەت کەمتر لەوەش بێت. لە لایەکی دیکەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل و رێکارەکانی دژە درۆن سەرکەوتوو بوون لە بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانی یان پاشکۆکانی ئێران لە عێراقەوە هێرشیان پێدەکرێت."
رووداو: چۆن توانیویانە گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل تێپەڕێنن؟ ئایا بەهۆی زۆریی ژمارە یان بەهێزییانەوە بووە؟
فێدریکۆ بۆلساری: بەڵێ، پێموایە تێکەڵەیەکە لە چەند هۆکارێک. یەکەم، سیستەمی گومبەزی ئاسنین (Iron Dome) بەتایبەتی سیستەمێکە کە سەرنجی لەسەر بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئاست نزمەکانە. لێرەدا مەبەستمان لە رۆکێتەکانە، مەبەستمان لەو درۆنانەیە کە نزم دەفڕن، واتە لە لیستی هەڕەشەکاندا ئاستیان نزمە. ئەگەر سەیری مووشەکەکان بکەین، وەک مووشەکی بالیستی و کرووز، کە لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە ئاراستە دەکرێن، ئەو سیستەمانەی کە ئیسرائیل هەیەتی بریتین لە ئارۆ (Arrow) و دارلاستیکی داوود (David's Sling)، کە ئەمانە بەتایبەتی بۆ هەڕەشە مووشەکییەکان دروستکراون. بەگشتی ئەوەی وا دەکات مووشەک و درۆنەکان ئاسانتر ئامانجەکانیان بپێکن، تێکەڵەیەکە لە ژمارەی زۆری هێرشەکان، هەروەها نەخشەی رێڕەوی فڕینی مووشەکەکان. هاوکات هاوئاهەنگیی هێرشەکانیش رۆڵی هەیە، بۆ نموونە هەڵدانی چەند جۆرێکی جیاوازی چەک، وەک درۆن و مووشەک لە یەک کاتدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. بەڵام ئەوەش گرنگە کە چەکدارانی ئێران چۆن بڕیار دەدەن ئۆپەراسیۆنەکە بکەن؛ واتە درۆنەکان چ رێڕەوێک دەگرنەبەر، چەند مووشەک لە یەک کاتدا و بەرەو چ ئامانجێکی دیاریکراو هەڵدەدرێن. ئەمانەش دەکەونە چوارچێوەی پلاندانانی ئەو هێرشانەی ئێرانەوە. ئەمانە توخمگەلێکی گرنگن، چونکە بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە تەکنەلۆژیای مووشەک یان درۆنەکەوە نییە، بەڵکو شێوازی بەکارهێنانەکەشی گرنگە. کەواتە تێکەڵەیەکە لە هێرشی بەکۆمەڵ، نەخشەی رێڕەوی فڕین و هەروەها هاوئاهەنگیی هێرشەکان کە دەتوانن هەلی زیاتر بەو هێرشانە بدەن بۆ تێپەڕاندنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی."
رووداو: بەشێک لەو درۆنانە نرخەکەیان تەنیا نزیکەی 20 هەزار دۆلارە، بەڵام ئەو مووشەکە بەرگرییەی دەیخاتە خوارەوە، ملیۆن دۆلارە، ئایا ئەمە کارێکی راستە؟
فێدریکۆ بۆلساری: مەرج نییە وا بێت. پێموایە کاتێک دێینە سەر ئەم دۆخەی ئێستا، ئەم رۆژانەی هێرشەکانی ئێران و بەتایبەتی هێرشەکانی سەر وڵاتانی کەنداو، کە بێگومان ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، بەڵام زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی کەنداون، دەتوانم بڵێم بەڵگەی پێویستمان لەبەردەستدا نییە، بیسەلمێنێت مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی زۆر گرانبەها بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەکارهێنرابێت. دەزانین کە ئێران زیاتر درۆنی هەڵداوە تاوەکو مووشەک، بەڵام هەردوو جۆرەکەی بە ژمارەیەکی زۆر بەکارهێناوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە وڵاتانی کەنداو، هەروەها ئیسرائیل و ئەمریکاش، یەدەگێکی زۆری مووشەکی بەرپەرچدانەوەیان هەیە، هەرچەندە ئێستا لەژێر گوشاردان. کاتێک باسەکە دێتە سەر درۆن یان ئۆپەراسیۆنی دژە درۆن، زۆربەی ئەم وڵاتانە هێزی ئاسمانییان بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەکارهێنا. بۆیە دەزانین کە هێزی ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییەکان جۆری جیاوازی مووشەک بەکاردەهێنن. بێگومان لە رووی تێچووەوە هێندەی سیستەمە تایبەتەکانی دژە درۆن گونجاو نین، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەرزانترن لە بەکارهێنانی مووشەکی پاتریۆت لە دژی درۆنەکان. بۆیە بەگشتی دەڵێم بێگومان لە رووی تێچووەوە گونجاو نییە مووشەکی پاتریۆت بۆ تێکشکاندنی درۆنێکی وەک شاهید بەکاربهێندرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەزانین کە چەندین سیستەمی دیکەش هەن کە ئەم وڵاتانە بەکاریانهێناون. بۆیە بەڵگەکان لە ئاستی پێویستدا نین تاوەکو بڵێین ئەمە بەتەواوی لە توانادا نییە. ئێمە زانیاریی تەواومان نییە بۆ ئەوەی وا بڵێین."
رووداو: جیاوازی نێوان درۆنەکانی ئێران لەگەڵ ئەوانەدا چییە کە هێزە پاشکۆکانی ئێران بەکاریاندەهێنن؟ بۆ نموونە، دەگوترێت ئەوانەی گرووپە عێراقییەکان بەکاریاندەهێنن، لەنێوخۆی عێراقدا دروست دەکرێن.
فێدریکۆ بۆلساری: بەڵێ، پێموایە بێگومان جیاوازی هەیە. دەزانین کە ئێران جبەخانەیەکی گەورە و هەمەجۆری لە درۆن هەیە، کە رەنگە هەزاران درۆن لە کۆگاکانیدا مابن. کاتێک دێینە سەر ئەوەی کە هێزە پاشکۆکانی ئێران لە عێراق بۆ نموونە چییان بەکارهێناوە، ئەوان بە شێوەیەکی گشتی درۆنی ئاست نزم بەکاردەهێنن. ئێمە باسی شاهید 107 و شاهید 101 دەکەین، کە پێدەچێت لەسەر دیزاینی ئێرانی دروستکرابن، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریی زۆریان تێدا کراوە. ئەم درۆنانە بەگشتی دژی ئامانجە جێگیرەکان بەکاردەهێنرێن و مەودای فڕینیان کورتترە بەراورد بە درۆنەکانی وەک شاهید 136 یان ئارەش 2. ئەم دوو جۆرەی دوایی کە ئاماژەم پێکردن لەلایەن ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن، لەکاتێکدا شاهید 101 و 107 زۆرجار لەلایەن گرووپە پاشکۆکانی لە عێراق بەکارهێنراون. ئەو درۆنانەی لەلایەن پاشکۆکانی لە عێراق بەکاردەهێنرێن مەودای فڕینیان کەمترە و ئەو کڵاوە تەقەمەنییەی کە بەکاریدەهێنن بچووکترە. زۆرجار کێشەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆگرامدایە، کە ئەوەش پەیوەستە بە جۆری ئەو ئامانجەی کە دەتەوێت بیپێکیت. هەروەها ئەگەر کڵاوەیەکی گەورەتر بەکاربهێنیت، مەودای فڕینەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، چونکە دەبێت هاوسەنگییەک لە نێوان مەودا، قەبارەی تەقەمەنی، بەرگەگرتن و خێراییدا رابگریت. بۆیە جیاوازییەکان زیاتر لە کڵاوەی تەقەمەنیدایە کە بچووکترە. بۆ نموونە، شاهید 136 یان تەنانەت ئارەش کە ئێران بەکاریان دەهێنێت، کێشی تەقەمەنییەکەیان لە نێوان 70 بۆ 90 کیلۆگرامدایە، کە زۆر گەورەترە. هەروەها دەتوانم بڵێم ژمارەی ئەم جۆرە درۆنانە لە کۆگاکان رەنگە کەمتر بێت. بۆیە ئەگەر هەموو ئەمانە بخەیتە پاڵ یەکدی، جیاوازییەکی بەرچاوە. هەرچەندە بینیومانە کە ئەو درۆنانەی لە ئێرانەوە هاتوون، بۆ نموونە ئامانجەکانیان لە هەرێمی کوردستان پێکاوە. دەشزانین کە درۆنەکانی ئارەش دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێنراون. ئەمانە لە ئێرانەوە دێن و ئارەش لەلایەن سوپای ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت."
رووداو: ئایا ئێوە چاودێری ئەو درۆنانە دەکەن کە لە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێنراون؟ لە چ جۆرێکن؟
فێدریکۆ بۆلساری: بەڵێ، ئێمە بینیمان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر درۆنی ئارەش لەلایەن هێزە زەوینییەکانی ئێرانەوە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێنرا. دەشزانین کە نموونەی بەکارهێنانی درۆنی سەمەد 2یش (Samad 2) هەبووە، کە ئەو درۆنە بەگشتی بۆ هەواڵگری و چاودێری بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەکرێت بە بەستنی کڵاوەیەکی تەقەمەنی بکرێتە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو. کەواتە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، درۆنی ئارەش 2 کە درۆنێکی ئێرانییە، هەروەها سەمەد 2، شاهید 101 و شاهید 107، ئەمانە ئەو درۆنانەن کە لەلایەن گرووپە پاشکۆکانی ئێرانەوە لە عێراق بەکاردەهێنرێن. بۆیە جیاوازییەکان لە ناوەکەیاندا و هەروەها لە شێوە و قەبارەی تەقەمەنی و خێراییشیاندایە."
رووداو: ئەم درۆنانەی کە باستان کردن کە لە هێرشەکانی سەر هەولێردا بەکاردەهێنرێن، بە چ جۆرە چەکێک بەرپەرچدەدرێنەوە؟
فێدریکۆ بۆلساری: راستییەکەی چەندین جۆری جیاواز لە چەک هەن. کاتێک باس لە بەرپەرچدانەوەی درۆن دەکرێت، زۆر جۆر رێکاری بەرگری هەن کە دەکرێت بەکاربهێنرێن. بەگشتی باشترین رێگە بۆ ئەمە، هەبوونی چینێکە لە سیستەمی جیاواز. پێویستە رادار، کامێرای کارۆ-ئۆپتیکی و هەستەوەری دەنگیت هەبێت بۆ دەستنیشانکردنی درۆنەکان لە مەودا جیاوازەکاندا. لە هەمان کاتدا پێویستت بە چەندین جۆرە چەکی بەرپەرچدەرەوە هەیە، بۆ نموونە مووشەکی هەرزان، یان رۆکێتی ئاراستەکراو بە لەیزەر، هەروەها رەشاشەکان یان چەکی ئەلیکترۆنی؛ واتە تێکدان و ساختەکردنی سیگناڵ و ئەوانی دیکە. بۆیە پێویستە هەموو ئەم سیستەمانەت لە یەک تۆڕدا بەیەکەوە بەستبێتەوە. بینیشمان لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەم رۆژانەدا کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا تاڕادەیەک زۆر کاریگەر بوون، هەرچەندە چەند درۆنێک توانییان ئامانجەکانیان بپێکن. بەڵام ئەمە پشت بە زۆر هۆکار دەبەستێت. پەیوەستە بەوەی ئەم سیستەمانەی بەرگری لە کوێ جێگیرکراون. مەودای بینینی رادارەکان، کە لێرەدا تۆپۆگرافیای ناوچەکە رۆڵی هەیە، چونکە لە ناوچەکەدا شاخ و چیا زۆرن و هەندێکجار قورسە لە کاتی خۆیدا چاودێریی هەموو شتێک بکرێت. لەبەر ئەوە، پێویستە ئەم سیستەمانە بە شێوەیەکی زۆر باش دابەش کرابن."
رووداو: پێتوایە هەولێر و سلێمانی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکاندا سەرکەوتوو بوون؟
فێدریکۆ بۆلساری: پێموایە تا رادەیەک لەو کارەدا باش بوون، هەرچەندە لەو ئاستە باڵایەدا نەبووە کە بتوانێت رێگری لە هەموو جۆرە هێرشێک بکات. چەند درۆنێک توانیویانە دزە بکەن، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بێگومان ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆپۆگرافیای ناوچەکە رۆڵی هەیە، بۆیە کاتێک رادارەکان دادەنێیت دەبێت رەچاوی ئەوە بکەیت. پێویستە هەستەوەری زیاترت هەبێت و بە شێوەیەک دابەشیان بکەیت، کە رووبەرێکی فراوانتر بگرنەوە. هەروەها پێویستە یەدەگێکی پێویستت لە مووشەکی بەرپەرچدەرەوە هەبێت، یان بۆ نموونە خاڵی جێگیرکردنی رەشاشەکان بۆ پاراستنی ئامانجە ستراتیژییەکان. پێموایە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتداران تا رادەیەک باش بوون، بەڵام هەمیشە دەرفەت هەیە بۆ باشترکردن. واتە توانای زیاتر پێویستە، بەڵام دەبێت کارمەندەکانیش رابهێنرێن. ئەگەر شتێکی وەک سیستەمی دژە درۆن بکڕیت، دەبێت لەیادت بێت، کە پێویستە راهێنان بە کارپێکەرەکانی بکەیت. پێویستە ئەو سیستەمە بە تۆڕەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنەوە ببەستیتەوە. پێویستە ئاسمان رێکبخەیتەوە، چونکە هەندێک جار ئەم سیستەمانە ئاڵۆزن. هەروەها دەبێت رەچاوی زیانە لاوەکییەکانیش بکەیت. بەتایبەتی لەو ناوچانەی چڕیی دانیشتووانیان زۆرە، ئەمە کاتی دەوێت، بۆیە هەرچی زووتر دەستپێبکرێت باشترە. پێموایە ئەمە پێویستە. ئەمە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە نەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ زۆر لە وڵاتانی دیکەی کەنداویش بۆ نموونە."
رووداو: لە نێوان درۆن و مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، کامەیان بەهێزترن؟
فێدریکۆ بۆلساری: پێموایە زۆر لۆجیکی نییە بەراوردیان بکەین، چونکە دوو جۆر سیستەمی تەواو جیاوازن. بێگومان بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی قورسترە. کڵاوەی هەڵگری تەقەمەنییان زۆر گەورەترە و بە بەراورد بە درۆنەکان دەتوانن زیانێکی یەکجار گەورەتر دروستبکەن. بەڵام، ئەگەر سیستەمێکی بەرگریی زۆر باشی دژە مووشەکی بالیستیت هەبێت، زیاتر لە مووشەکی بالیستی پارێزراو دەبیت، بەڵام لە هەمان کاتدا کەمتر لە درۆنەکان پارێزراو دەبیت ئەگەر وەبەرهێنانت لە تواناکانی دژە درۆندا نەکردبێت. بۆیە لەو دۆخە دیاریکراوەدا، کەمتر لە درۆنەکان پارێزراو دەبیت و بە بەراورد بە مووشەکی بالیستی، درۆنەکان هەڕەشەیەکی گەورەتر پێکدەهێنن. کەواتە هەریەکەیان بە جۆری خۆی هەڕەشەیەکی جیدیی شاراوەن و نابێت بە کەم سەیر بکرێن. بەڵام ئەگەر شانبەشانی یەک دایان بنێیت و بەراوردیان بکەیت، بێگومان مووشەکی بالیستی دەتوانێت زیانی زۆر گەورەتر بگەیەنێت."