رووداو دیجیتاڵ
بارەگای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو 6 پێشمەرگە دەکات کە لە هێرشێکی مووشەکی لە سنووری سۆران شەهید بوون.
لە راگەیێندراوی بارەگای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە هەولێر هاتووە، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە و برینداربوونی نزیکەی 30ی دیکەمان پێگەیشت لەئەنجامی هێرشەکانی ناوچەی سنووری سۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە مووشەکی بالستیکی تێدا بەکارهێنرا، لە دوو رووداوی جیادا بارەگاکانی فیرقەی 7ی پیادەی کەرتی 1 و هێزی فیرقەی پێنجەمی پیادەیان کردە ئامانج، لەکاتێکدا پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی ئەمنی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدا.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان١٤ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
"
هەر لە راگەیێندراوی بارەگاکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەن و نزا دەکەن بریندارانی هێرشەکەش زوو چاکببنەوە. هەروەها سەرەخۆشییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەشڵێن، "نزا دەکەین سەرجەم هاووڵاتییان لە ئارامی دا بژین."
بارەگای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە هەولێر داوا دەکات، "رێز لە ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە بگیرێت و ئاشتی بەسەر تووندوتیژی و دووژمنایەتیدا زاڵ بێت."

