رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، بە تۆمەتی ئەوەی لە نەورۆزدا "وێنەی گەریلاکانی پەکەکە"یان بەرزکردووەتەوە، 6 کەس دەستبەسەرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، رایگەیاند، "ئەو شەش گومانلێکراوەی لە چالاکییەکانی نەورۆزی ئامەددا پانکارتی ئەندامانی رێکخراوەکەیان بەرزکردبووەوە، دەستبەسەرکراون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان٢٠ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
"
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش دەڵێت، ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە کە وێنەکانیان بەرزکراونەتەوە، لە ساڵانی رابردوودا بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە.
نەورۆزی ئامەد رۆژی 21ی ئادار بە بەشداریی سەدان هەزار کەس پیرۆز کرا. ئەمساڵ لە باکووری کوردستان بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە نەورۆز لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو و وەک ساڵانی پێشوو هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە خەڵک نەکرد.
