رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ورمێ، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە: "بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری ورمێ، حەوت کەس کوژراون."
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، هێرشەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج و جیا لە کوژراوەکان، چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان١٤ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشێک لە قوربانییانی هێرشەکە ژن و منداڵن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێکی کۆتایی و وردی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندبوو کە ناوچە نیشتەجێبووەکانی ورمێ رووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بوونەتەوە.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەستیان بە گفتوگۆکردووە لەگەڵ ئێران بۆ رێککەوتن و راگرتنی جەنگەکە، بەڵام بەرپرسانی ئێران، لەوانەش محەممەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رەتیدەکاتەوە گفتوگۆیان لەگەڵ ئێران کردبێت.
