رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23-03-2026 لە پێچەکانی چیای کورتەک لە بناری چیای قەندیل لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە سێ سەرنشینەوە وەرگەڕا و کەوتە نێو رووباری گارفێن.
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو سێ کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هەرسێکیان بران و دووانیان جمک بوون، تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 47 ساڵە، یەکێک لە جمکەکان تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە و دوو براکەی دیکە بە سووکی بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان١٤ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
"
ئەو سێ برایە خەڵکی گوندی پردمەمکەن لە بناری چیای قەندیل، بەڵام ماڵیان لە شارۆچکەی چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی راپەڕین. بە گوتەی کەسوکارەکەیان، بۆ پرسە و سەرەخۆشی گەڕاونەتەوە گوندەکەیان و لە رێگە تووشی ئەو رووداوە بوون.
