رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە هەر 8 کەس لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان یەکێکیان سووریاییە.
بابەتی پەنابەرانی سووریا بەردەوام مشتومڕی نێو سیاسەتڤانانی تورکیایە. دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی دەستەی ئاماری ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە مشتومڕەکە سەریهەڵدایەوە.
پارێزگای دیلۆک کە وەک پایتەختی پیشەسازی و گەشتیاریی خۆراک دەناسرێت، لەڕووی چڕیی پەنابەرانەوە لەسەر ئاستی تورکیا لە پلەی دووەمدایە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان١٤ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
ژمارەی دانیشتووانی دیلۆک دوو ملیۆن و 546 هەزار و 982 کەسە؛ لەو ژمارەیەش 324 هەزار و 307 کەسیان وەکو سووریایی تۆمارکراون.
واتە، 12.74%ی کۆی دانیشتووانی پارێزگاکە لە سووریاییەکان پێکدێن. بەواتایەکی دیکە، لە دیلۆک هەر 8 کەس کە بە لاتدا تێدەپەڕن، یەکێکیان پەنابەرە و خەڵکی سووریایە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئامار، لە تورکیا و باکووری کوردستاندا 2.3 ملیۆن سووریایی هەن.
