رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەی قولە دەکەوێتە نێوەڕاستی شار و لە هەر چوار وەرزی ساڵدا سیمبولی ئاوەدانی و فریادرەسی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی رانیەیە؛ ئاوەکە پار بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی وشکبوونی لەسەر بوو، ئەم ساڵ بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە بووژاوەتەوە و نزیکەی سێ هەفتەیە سەرڕێژی کردووە.
ئاسۆ ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری ئاوی قولەی رانیە دەڵێت: "نزیکەی سێ هەفتەیە سەرچاوەی ئاوی قولەی رانیە بووژاوەتەوە و سەرڕێژ بووە. قولە ئاوی 60٪ی دانیشتووانی رانیە دابین دەکات و لە دوای ساڵی 2019ـەوە ئەوە یەکەمجارە بەو شێوە زۆرە ئاوەکەی زیاد بکات."
بەفر و بارانی ئەم ساڵ لە ئیدارەی راپەڕین، بوونە دەرمانی وشکەساڵییەکەی ئاوی قولەی رانیە دوای 5 ساڵ سەرڕێژی کردپار؛ ئێستا لە هەر لایەک بڕوانی، سرووشت تەڕ و پاراوە و دەنگی خوڕەی ئاو دەبیسترێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان١٤ کاژێر پێش ئێستا
قەیرانی خوێندنەوە لە سلێمانی؛ لە هەر 1200 کەس یەک کەس سەردانی کتێبخانەی کردووە
کوردستان13/04/2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەچێتە کەنداو؛ گەرەنتیی بە کراوەیی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکات
یەکێک لەو سەرچاوانە، کانیاوی گوندی گەرمکەداڵە لە بناری چیای ماکۆک، کە پار وشکەساڵی تەڕایی لێ بڕیبوو، بەڵام ئێستا ئاوێکی زۆری تێدا دەڕوات و بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
ئامارەکانی بارانبارین لە سنوورەکە بۆ خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵخۆشکەرن؛ لە هەندێک ناوچە رێژەی بارانبارینی ئەم ساڵ چوار هێندەی پار بووە.
سپاردە محەممەد، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات: "رێژەی بارانبارینی ئەم ساڵ لە رانیە نزیکەی 700 ملم بووە و لە هەندێک ناوچەی قەزای پشدەر گەیشتووەتە زیاتر لە 800 ملم؛ ئێستا مەترسی وشکەساڵی نەماوە و لە رێژەی بارانی مسۆگەرداین."
بووژانەوەی کانی و کارێزەکان ئاستی ئاوی زێی بچووکیشیان بەرزکردووەتەوە کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی بەنداوی دووکانە. بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی سنوورەکە، ئەم ساڵ زیاتر لە 500 کانی، کارێز و سەرچاوەی ئاو بەهۆی بارانبارینەوە بووژاونەتەوە.
