رووداو- تەندروستی
پەرەستێش دەهقین دەرمانسازێکی گەنج بوو کە لەکاتی کارکردنیدا لە دەرمانخانەکەی لە تاران بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەی کە زیاتر لە سێ هەفتەیە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەکرێنە سەر ئێران.
بەگوێرەی ناوەندی بەڵگەنامەکردنی مافی مرۆڤی ئێران، پەرەستێش دەهقین، لە دەرمانخانەکەی خۆی بووە لە گەڕەکی ئاپادانای تاران، کاتێک باڵەخانەیەکی نزیکی کە کۆمپانیایەکی ئایتی بووە و دەگوترێت رۆڵی لە پچڕاندنی ئینتەرنێتی ئێراندا هەبووە، کراوەتە ئامانج.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 25/03/2026
تەندروستیی ئێران: 190 ناوەندی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە
تەندروستی 25/03/2026
مانگی سووری ئێران: 281 ناوەندی تەندروستی کراونەتە ئامانج
پووریا برای پەرەستێش لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکەیان داوایان لێکردووە تاران بەجێبهێڵێت بەهۆی مەترسیی هێرشەکانەوە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە و گوتوویەتی، "خەڵک پێویستیان پێمە، خەڵک بریندار بوون."
پەرەستێش بە براکەی گوتبوو: "ئەوان دێنە دەرمانخانە و کەسانی بەساڵاچوو پێویستیان بە دەرمانەکانیانە، من دەبێت لێرە بمێنمەوە و یارمەتیی خەڵکەکەم بدەم."
