رووداوی تەندروستی
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە 281 ناوەندی تەندروستی و 94 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری کراونەتە ئامانج.
پیرحسێن کولیوەند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور لە نوێترین ئاماردا رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا 82 هەزار و 417 باڵەخانەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 25/03/2026
تەندروستیی ئێران: 190 ناوەندی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە
تەندروستی 25/03/2026
مانگی سووری ئێران: 4 ملیۆن خۆبەخش و 100 هەزار پسپۆڕمان هەیە
هەروەها 281 ناوەندی تەندروستی کە نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی و دەرمانخانە لەخۆدەگرن، کراونەتە ئامانج و بەشێکیان لەکارکەوتوون.
کولیوەند، ئاماژەی بەوەشکرد، 17 بنکەی مانگی سوور کراونەتە ئامانج و هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری. هاوکات 94 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بە مووشەک کراونەتە ئامانج.
