رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی بەسڕا لە عێراق دەریدەخات، خاکی باشووری عێراق بەهۆی جەنگەوە بە رادەیەکی بەرچاو بە کانزا قورسە ژەهراوییەکان پیس بووە و هەڕەشەیەکی جدی لەسەر تەندروستیی دانیشتووانەکەی دروستکردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، رێژەی مادەکانی قورقوشم و نیکڵ لە خاکەکەدا چەندین هێندەی ستانداردە جیهانییەکان بەرزترە، ئەم پیسبوونە مەترسیدارە راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاشماوە سەربازییانەی کە لە ئەنجامی جەنگ و ململانێکانەوە لە ناوچەکەدا بەجێماون.
د.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 25/03/2026
تەندروستیی ئێران: 190 ناوەندی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە
تەندروستی 25/03/2026
مانگی سووری ئێران: 281 ناوەندی تەندروستی کراونەتە ئامانج
لەیس ئەلروداینی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، "ساڵانێکی زۆرە جەنگ و ململانێیە سەربازییەکان بووەتە هۆی بەجێمانی پاشماوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان، ئەم پاشماوانەش شی دەبنەوە و تێکەڵ بە خاک و ئاو دەبن و زیانی گەورە بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیێنن."
د. لەیس ئەلروداینی ئاماژە بەوەدەکات "پیسبوونی خاک بە کانزا قورسەکان دەتوانێت لە رێگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاوی ژێرزەوییەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ببێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی درێژخایەن، لەوانە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار و کێشەی گەشەی منداڵان."
