رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەشاندنی شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە تاران، پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە 25-3-2026، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر تاران دەستپێکردووە. ئەم هێرشەی ئیسرائیل کەمێک دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەو وڵاتە رایگەیاند ئێران لە رێگەی ژمارەیەکی زۆر مووشەکەوە هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل (IDF) لە راگەیێندراوێکدا لە کەناڵی خۆی لە تێلگرام بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "راپۆرتی سەرەتایی؛ هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل دەستیانکردووە بە شەپۆلێک هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی رژێمی ئێران لە سەرانسەری تاران."
