رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی کەوتنەخواری پاشماوەی مووشەکێکی بالیستی لە شارۆچکەی زەرازیر لە ناوچەی جەلیل، 50 کەس برینداربوون.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی رایگەیاند، بەهۆی سەختیی هێرشە مووشەکییەکە، نزیکەی 50 کەس لە ماڵەکانیان لە شارۆچکەی زەرازیر گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام.
هاوکات میدیای ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردووە، ژمارەی بریندارەکان بەهۆی کەوتنەخواری پارچەکانی مووشەکەکەوە بۆ 50 کەس بەرزبووەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26/03/2026
سعودیە پێشوازی لە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئێران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26/03/2026
کوێت 6 کەسی بە تۆمەتی پیلانی "تێرۆرکردنی سەرکردەکانی دەوڵەت" دەستگیر کرد
پۆلیسی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو مووشەکەی بووەتە هۆی برینداربوونی ئەو کەسانە، راستەوخۆ لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە و سەرچاوەکەی وڵاتی لوبنان نەبووە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتوونەتە لووتکە و هەردوولا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی یەکدی.
