رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فریاکەوتنی تاران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە هێرش کراوەتە سەر 430 شوێن لە تاران و بەهۆیەوە 636 کەس کوژراون.
رۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2026، محەممەد ئیسماعیل تەوکولی، سەرۆکی فریاکەوتنی تاران رایگەیاند: "بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران تاوەکو ئێستا 636 کەس کوژراون و شەش هەزار و 848 کەسیش برینداربوو."
بەگوتەی محەممەد ئیسماعیل تەوکولی، لەو شەس هەزار و 848 کەسەی برینداربوون، 5 هەزار و 608 کەسیان لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
ئێران 25/03/2026
وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە
ئێران 25/03/2026
مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت
بەپێی دوایین ئاماری فریاکەوتنی تاران، لە سەرەتای جەنگەوە هێرش کراوەتە سەر 430 شوێن لە تاران.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل 24 رۆژە بەردەوامە و جەنگەکە لە 28ـی شوباتی 2026ەوە دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە تێیدا چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژران.
لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەستپێکردووە.
