رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دەدات ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ بێت، ئاگری ئەم تەنگژەیە "بەرۆکی زۆر کەس دەگرێت."
ئەمڕۆ هەینی، 20ی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئەوەی لە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و تیرۆرکردنی رێبەری شەهیددا [عەلی خامنەیی] روویدا، ڕرێچکەیەکی نوێیە لە ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا کە سیستمە یاساییەکانی جیهان وێران دەکات."
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "سروشتی رژێمی زایۆنی لەسەر بنەمای تێرۆریزمى نێودەوڵەتییە.
بابەتی پەیوەندیدار
ئێران 25/03/2026
وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە
ئێران 25/03/2026
مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت
"
سەرۆککۆماری ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هەڵوێستێکی جیدییان هەبێت و رایگەیاند: "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بڕیارەوە لە دژی ئەم تەنگژەیە نەوەستێتەوە، بڵێسەی ئەم ئاگرە بەرۆکی زۆر کەس دەگرێت."
ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لەکاتێکدایە، ناوچەکە بە دۆخێکی یەکجار هەستیار و ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئارادایە.
