رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی شارەوانیی تاران، رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕ و تێکچوونی دۆخی ئەمنییەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5,000 کەس لە دانیشتووانی پایتەختی ئێرانیان لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کردووە.
گوتەبێژی شارەوانیی تاران، ئاماری نوێی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی نێو شارەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تاوەکو 18ـەمین ڕۆژی شەڕ، 1,598 خێزان کە کۆی گشتییان دەکاتە 5,170 کەس، لە 19 هۆتێلی جیاوازی تاران بە شێوەیەکی کاتی نیشتەجێ کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
ئێران 25/03/2026
وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە
ئێران 25/03/2026
مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت
"
بەگوێرەی گوتەکانی ئەو بەرپرسەی شارەوانی، ئەو کەسانەی لە هۆتێلەکاندا جێگیرکراون، ئەو هاووڵاتیانەن کە بەهۆی شەڕ و هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە و ماڵەکانیان جێهێشتووە.
ئەم هەنگاوەی شارەوانیی تاران لە کاتێکدایە پایتەختی ئێران لە چەند ڕۆژی رابردوودا رووبەڕووی چەندین هێرشی مووشەکی و ئاسمانی بووەتەوە، ئەوەش وای کردووە بەشێکی زۆری دانیشتووان پەنا بۆ شوێنە گشتییەکان و هۆتێلەکان ببەن.
