رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، فەرمانگەی ژمێریاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی نووسراوی یەکەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار و دڵنیایی دەدات کە مووچە و خەرجییە حکومییەکان دابین کراون.
رۆژی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، تەیف سامی، وەزیری دارایی بە میدیای فەرمیی عێراقی گوت: "فەرمانگەی ژمێریاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی نووسراوی یەکەکانی خەرجکردن، بە مەبەستی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران."
وەزیری دارایی عێراق باس لەوە دەکات، ئەو رێکارانە لە چوارچێوەی سیاسەتە داراییە پەسندکراوەکانە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بێت و هیچ ئاستەنگێک نەیەتە پێش.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری25/03/2026
جووڵەی کەشتییەکان و تەنگەی هورمز؛ کێ نەوتی عێراق دەگوازێتەوە؟
ئابووری25/03/2026
100 بیری نوێی نەوت لە ئامەد لێدەدرێن؛ ئامانج رۆژانە 20 هەزار بەرمیلە
تەیف سامی هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پوختەیەکی لەبارەی دۆخی دارایی وڵات خستە بەردەم سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە رێکار و یەدەگی دارایی عێراق "بەهێزە".
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە "بودجەی پێویست بۆ هەموو مووچەکان و خەرجییە حکومییەکان و یەکەکانی خەرجکردن دابین کراوە" و هیچ مەترسییەک لەسەر شایستە داراییەکانی فەرمانبەران نییە.
