رووداو دیجیتاڵ
76ـەمین خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین (بەرلینالە) دابەشکران و فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی بەدەستهێنا. دەرهێنەرەکەی بە رووداوی گوت، سینەمای کوردی هەنگاوی باشی بڕیوە.
رۆژی 21-02-2026، خەڵاتەکانی 76ـەمین گەڕی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا راگەیێندران، فیلمی (سپی) لە دەرهێنانی نەڤرۆز شەعبانی دەرهێنەری کوردی خەڵکی پارێزگای دهۆک (خەڵاتی تایبەتی کورتە فیلم بۆ منداڵان)ی بەدەستهێنا.
(سپی) کورتە فیلمێکی دوازدە خولەکییە و باس لە چەند قوتابییەکی گوندێک دەکات، بەدوای ئەو شاشە سپییەدا دەگەڕێن کە مامۆستاکەیان لەسەر تەختەڕەشی پۆلەکەیان دایدەنا بۆ ئەوەی دڵخۆشیان بکات، بەڵام لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بردراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کولتوور و ستایل25/03/2026
کۆنسێرتی گەڕانەوەی بی تی ئێس زیاتر لە 18 ملیۆن بینەری تێپەڕاند
کولتوور و ستایل16/03/2026
وێنە.. فەرشی سوور و دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار
قوتابییەکان لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەی دڵخۆشییەکەیاندا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
کورتە فیلمەکە لە سنووری پارێزگەی دهۆک وێنەی گیراوە و هونەرمەند هۆمەر دزەیی میوزیکەکەی ئامادە کردووە.
فیلمەکە رۆژی 18ی شوبات لە هۆڵەکانی بەرلینالە پیشاندرا.
نەڤرۆز شەعبان، دەرهێنەری فیلمەکە بە رووداوی گوت، خۆشحاڵە فیلمەکەی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشاندرا. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشاندانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵەکەدا و بەدەستهێنانی خەڵات تێیدا واتای ئەوەیە سینەمای کوردی هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە.
