Rudaw Logo
Rudaw

© 2026 Rudaw Media Network. هەموو مافەکان پارێزراون.

مەرج و بەندەکانپۆلیسی تایبەتمەندی
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

Home25/03/2026
هاوبەش کردن

پزیشکیان: لە پرسی جەنگدا هەموو ناوەندەکانی بڕیار یەکدەنگن

2:35
قەبارەی دەق
ستافی ڕووداو

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ستافی ڕووداو

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

25/03/2026

تاگەکان

کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە
ئێران 25/03/2026

وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە

مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت
ئێران 25/03/2026

مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت

قالیباف: بە هاوکاریی وڵاتێکی ناوچەکە، دووژمنان دەیانەوێ دوورگەیەکی ئێران داگیربکەن
ئێران 25/03/2026

قالیباف: بە هاوکاریی وڵاتێکی ناوچەکە، دووژمنان دەیانەوێ دوورگەیەکی ئێران داگیربکەن


رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران جەخت لە پێویستیی یەکدەنگی لە پرسە چارەنووسسازەکانی وڵاتەکەیدا دەکاتەوە و دەڵێت، لە پرسی جەنگ و بەڕێوەبردنیدا، هەموو دامەزراوەکانی بڕیار لە تاران هاوئاهەنگ و یەکگرتوون.
 
شەوی چوارشەممە، 25ی ئازاری 2026، مەسعود پزیشکیان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "وەک چۆن رێبەری شەهیدمان جەختی لێ کردبووەوە، لەسەر ئەو باوەڕەین کە لە پرسە سەرەکییەکانی وڵاتدا دەبێت 'یەکدەنگی' ببیسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران 25/03/2026

وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە

ئێران 25/03/2026

مەشهەد بەچڕی بۆردوومان دەکرێت

"

 
سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە و گریمانەکانی جەنگ کردووە و دەڵێت: "ئەمڕۆش لە پرسی جەنگ و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنیدا، هەموو ئەرکانەکانی بڕیار بەرێبەرایەتیی رێبەری باڵا بە یەکگرتوویی و هاودڵی یەکدەنگن."
 
پزیشکیان ئەو یەکدەنگی و یەکگرتووییەی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەتی بە "پشتێنەی بەڕێوەبردنی کاریگەر" ناوبرد بۆ "تێپەڕبوون لە قەیرانەکان و دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان."

 

پێشنیارکراوپرسیارەکان